mustafa khan"ناوه‌ندی روونکردنه‌وه‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران"2007 03 15 - 20:38 رۆژ سندوسیلهوهتهی کاک مسته‌فا هیجری بۆته سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پڕکارترین شوێنی کاری ئه‌و حیزبه له به‌شی روونکردنه‌وه و ماستماڵی و پینه و په‌ڕۆدا بووه. هه‌ر کات کاک مسته‌فا نامه‌یه‌کی نووسیبی یان وتوێژێکی کردبێ و به گشتی هه‌ر جۆره نووسراوه‌یه‌کی لێ ده‌رکه‌وتبێ، سکرتاریاکهی ناچار بووه چاوی به‌سه‌ریه‌وه بووبێ تا روونکردنهوهیهکیشی بۆ ئاماده بکا. هه‌ر له نامه‌که‌ی نه‌زمی ئه‌فشاره‌وه هه‌تا دوایین وتوێژی ده‌گه‌ڵ لۆمۆند ئه‌گه‌ر حیساب بکه‌ین به راده‌ی وتوێژه‌کانی کاک مسته‌فا، روونکردنهوهشیان به دوا دا هاتووه. هه‌رچه‌ند ئه‌وانیش به‌و رونکردنهوانهیان نیشانیان داوه که بووک له خه‌سوو جوانتر نییه و عوزریان هه‌میشه له قه‌باحه‌ت خراپتر بووه.ئاخرین روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه به پێی ره‌واڵ چه‌ند رۆژ دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له قسه‌کانی کاک مسته‌فا که له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی رێنێسانسه‌وه بۆ سه‌ر زمانی کوردی وه‌رگێڕدرا، به شێوه‌یه‌کی شه‌رمێونانه درایه ده‌ره‌وه. که ده‌ڵێم به شێوه‌یه‌کی شه‌رمێونانه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که روونکردنه‌وه‌که سه‌ره‌تا له ناو چه‌ند ماڵپه‌ڕی لابه‌لاوه بڵاو کرایه‌وه و دواتر که له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیاندا بڵاویان کرده‌وه و به ئانقه‌ست خستیانه ژێر بارێک له‌و ورده هه‌واڵانه‌ی که ئه‌وانیش هه‌ر ده‌م نا ده‌مێک وه‌درۆ ده‌خرێنه‌وه و ده‌بێ روونکردنه‌وه‌یان به دوادا بێ. له به‌شی بهڵگهنامهکانیشیاندا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جنێو و قسه‌ڵۆکانه‌ی که ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وه‌ک به‌ڵگه‌ی جنێوفرۆشی ده‌یهێڵنه‌وه، دایان نه‌نا.سکرتاریاکهی مسته‌فا هیجری له به‌رامبه‌ر وه‌رگێڕدراوه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی رێنێسانس و نه‌ک له به‌رامبه‌ر وتوێژه‌که‌ی ناو لوموند، ده‌ڵێ که ئه‌و رۆژنامه‌یه چه‌واشه‌کاری کردووه و پیلی خانمی هانیۆنی گرتووه تا له کۆشی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌ی باوێ. روونکهرهوهکهی حیزبی دیمۆکرات به خه‌ڵک ناڵێ که بۆ به‌دوای پێوشوێنی وتوێژ و وتوێژکهر ناکه‌وێ و له رۆژنامه‌ی لۆمۆند و خانمی هانیۆن ناپرسێ که بۆ واتان به‌سه‌ر قسه‌کانی سکرتێرهکهماندا هێناوه. ئه‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه که وه‌ک چۆن ئاغای مسته‌فا هیجری له وتویژ ده‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رانسی زماندا هه‌رچی به سه‌ر زمانی‌دا هات وتی و پێی وابوو که هیچ کوردێک ئه‌وه‌نده فه‌رانسی نازانێ تا قسه‌کانی بخوینێته‌وه و بۆ خه‌ڵکی کوردستانی بگێڕێته‌وه، روونکهرهوهکهی ئه‌و حیزبه‌ش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و هه‌وایه پێی وابوو که ئه‌گه‌ر به کوردی روونکردنه‌وه بدا، محاڵه به گوێی خانمی هانیۆن و رۆژنامه‌ی لۆمۆند بگاته‌وه. نموونه‌ی ئه‌و جۆره کارانه‌ی ئه‌و تاقمه ئه‌و کاته بوو که ده‌گه‌ڵ پانئێرانیسته‌کان په‌یماننامه‌یان به فارسی مۆر کرد و به فێڵه‌وه کردیان به کوردی. ده‌ڵین به‌ری درۆیان کورته. زۆر به‌سه‌ر رونکردنه‌وه‌که‌ی وه‌زاره‌تی رونکردنه‌وه‌ی مسته‌فا هیجریدا تێپه‌ر نه‌ببو که ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه دیتی گڵۆڵه به‌ره‌و لێژییه و فهرانسهیهکان، به پێچه‌وانه‌ی حیزبی دیمۆکراتی کاک مسته‌فای هیجری، یاسایان هه‌یه و کوردیش شه‌یتان و شۆفار و ره‌نگه رونکردنه‌وه‌که‌ی ده‌زگای رونکردنه‌وه‌که‌یان به گوێی خانمی هانیۆن بگاته‌وه که تێیدا به ئاشکرا سووکایه‌تی پێ کراوه و به چه‌واشه‌کار ناوبراوه. هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش روونکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌یان به خه‌رمانی پڕ به‌ره‌که‌تی روونکردنه‌وه‌کانی زه‌مانی زه‌مامداری مسته‌فای هیجریه‌وه زیاد کرد و به‌مجۆره هێندێک له قورسایی سه‌رشانی رونکردنهوهخانهکهیان له سه‌ر شانی خۆیان دانا و ئه‌مجاره رایانگه‌یاند که ماڵپه‌ڕی رێنێسانس چه‌واشه‌کاری کردووه. ئه‌وان بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی خۆیان به‌ڵگه به گیومه دێننه‌وه و ده‌ڵێن مادام خاتوو هانیۆن رسته‌کانی ده گیومه نههاویشتوون، قسه‌ی کاک مسته‌فا نین و قسه‌ی کاک مسته‌فا ده‌بێ دهگیومهدا بن! ئه‌م قسانه ته‌واو ده‌گه‌ڵ قسه‌که‌ی وه‌زیری روونکردنه‌وه ناته‌بان. چونکه لێره‌دا به ته‌واوی دیفاع له قسه‌کانی کاک مسته‌فا ده‌که‌ن. دیاره ده‌بێ شتیکیان بیستبێ و هه‌ستیان به خه‌ته‌رێک کردبێ.ده‌فته‌ری نوێنه‌رانی کاک مسته‌فا له پاریس که نازانم هێندێک زمانی فه‌رانسیش ده‌زانن یان هه‌ر له گیومهکهی حاڵین، له رونکردنهوهکهیاندا خاڵی یه‌که‌میان به مه‌سه‌له‌ی گیومه‌وه گرێداوه و پیویست ناکا پتری باس بکه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاکانیان، ئه‌و قسانه‌ی که به ناوی کاک مسته‌فاوه بڵاو کرانه‌وه، راست ده گیومه‌دا بوون. به‌ڵام له خاڵی دووهه‌مدا ده‌ڵێ؛ دووه‌م: له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گۆیا "کاک مسته‌فا هیجری پژاک مهحموم ده‌کا" راست پێچه‌وانه‌که‌ی، هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه پێکرا رۆژنامه نووس ده‌ڵێ: "به‌ڵام هه‌موویان له مه‌حکووم کردنی پژاک هاوده‌نگن". له راستیدا ئه‌و وته‌یه له لایه‌ن هه‌موو حیزبه‌کانه‌وه ده‌ڵێ نه‌ک له لایه‌ن کاک مستهفاوهلێرهدا رونکردنه‌وه به‌و ئامانجه‌وه هاتووه که بڵێ ته‌نیا کاک مسته‌فا مهحمووم ناکا، ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌ر مه‌حکووم ده‌که‌ن و ده‌یانهه‌وێ خه‌ڵکی دیکه‌ش ره‌گه‌ڵ خۆیان بخه‌ن و به قه‌ولی کوردی "شینی گه‌ڵ ئاواڵان بکه‌ن به جێژنه پیرۆزه". لێره‌دا ئه‌وان کاک مسته‌فا و حیزبه‌که‌ی لێک ههلداوێرن و ده‌ڵێن که ئه‌وه حیزبه‌که‌ی کاک مسته‌فایه که پژاک مه‌حکووم ده‌کا نه‌ک کاک مسته‌فا بۆخۆی. سه‌ره‌رای ئه‌وانه وه‌رگێرانه‌که‌ی رێنسانس هیچ ناته‌باییه‌کی ده‌گه‌ڵ هینه‌که‌ی ئه‌وان نییه.خالی سێهه‌م؛سێهه‌م: له‌و وتانه‌ی که رۆژنامه‌نووس وه‌ک قسه‌کانی به‌رێز کاک مسته‌فا هیجری دێنێته‌وه وته‌کانی ئه‌و له ناو "گیوومه" داده‌نێت و له‌و وتانه‌ش دا نه باسێک له مه‌حکووم کردنی پژاک هه‌یه و نه‌ش ئه‌وه‌که ده‌بێ خاکی کوردستان به‌جێ بێڵی هه‌یه. ته‌نیا شتێک که هه‌یه ئه‌وه‌یه که کاک مسته‌فا لێکدانه‌وه‌ی خۆی له‌و باره‌دا وتوویه‌تی و ده‌ڵی: بۆ هوموومان باشتره که ئه‌وان به جیاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له کوردستانی عێراق له خاکی خۆیان خه‌بات بکه‌ن. ئه‌مه‌ش راست به مه‌به‌ستی له مه‌ترسی نه‌خستنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی عێراق دایه.له مه‌ترسی نه‌خستنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی عێراق؟! له خاکی خۆیان خه‌بات بکه‌ن؟! ئه‌ی بۆ کاک مسته‌فا و تاقمه‌که‌ی ناچنه‌وه له خاکی خۆیان خه‌بات بکه‌ن؟! بۆ نوسه‌ر یان نووسه‌رانی چه‌واشه‌کاری ئاغای هیجری له‌و قسه‌یه‌ی سکرتیرهکهیان خۆیان لاداوه که ده‌ڵێ پژاک بچێته‌وه له"تورکیه" خه‌بات بکا؟! ئه‌گه‌ر ویژدانتان بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆکه‌که‌تان ئیزنتان پێنادا، بۆ لێی وه‌ده‌نگ نایه‌ن و پێی ناڵێن که نه پژاک له تورکیاوه هاتووه و نه تۆش مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه رێوشوێن نیشانی حکوومه‌تی هه‌رێم بده‌ی. له کاتێکدا بۆخۆت لای سه‌ره‌وه‌ت له باشووری کوردستان گرتووه، بۆ پژاک مافی نه‌بێ له چیاکانی قه‌ندیلدا بمینێته‌وه. تاکه‌ی درێژه به سیاسه‌تی دابه‌شکردنی کوردستان ده‌ده‌ن؟ مانه‌وه‌ی پژاک له کوردستان، له مه‌ترسی خستنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورده یان له مه‌ترسی که‌وتنی حیزبه ته‌مبه‌ڵه‌که‌ی مسته‌فای هیجری که له بیر خه‌لک چۆته‌وه؟! ئاخۆ خه‌ڵکینه خانمی هانیۆن و ماڵپه‌ڕی رێنسانس چه‌واشه‌کارن یان مسته‌فای هیجری و روونکهرهوهکانی؟! روونکردنه‌وه‌که‌ی ده‌فته‌ری نوینه‌ران له کۆتایی خۆیدا مه‌به‌سته‌که‌ی بۆ خوینه‌ران ئاشکرا ده‌کا و ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌وه له بابه‌ت ترس له یاسا باسمان کرد، خه‌ریکه ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆیان له سه‌ری رێنسانس هه‌ڵسوون و هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن که به خانمی هانیون ده‌ڵێین که رینسانس بۆ وای کردووه. کاریک که ئه‌وان قه‌ت له ترسی روونکردنه‌وه‌که‌ی سکرتاریاکهیان نا‌وێرن بیکه‌ن.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
3 comments:
selaw bezahamat ba kak mestafa la baty qsa fesa bkat am wshai demokrasi ba sharti chaqo zor gonjawa bo nasandni aw banda ranga xaweni asli am weshaea men bem balam gereng awaea zor bajea.
bi zahmat awa rast bkretawa bashtera.
man yak late chaqo kesh hastam . demokrasi be sharte chaqo ra miparstam. be lotfe chaqo dahane hamma ra bastam. az ayn taksawari xwish masror o mastam. ein sher ra lotfan ba name shamal estfade nmaeid.
مسترفان
دمکراسی به شرط چاقو بهترین تعریف برای این باند مافیائی می‌باشد
سردسته مسترفان ،در این اواخر هر بار دهنش را باز کرده کار را خرابتر کرده است .گویند، پسته‌ی بی مغز چون لب گشاید رسوا شود.
دوستانش به کردی می‌گویند ساکت کاک مسهفان قسه ده‌کا من می‌گویم بهتر است فسه بکا تا قسه بکا یعنی صحبت بکند چون فسه صدا ندارد و تنها بو یش را می‌شود فهمید و در نتیجه برای منشیهای او راحتتر است تا آنرا به گردن دیگران مثلآ تیمورانداخته و مسهفان را باز نجات دهند
دوستان من از راهنمائی این باند شرمنده هستم بگذار همان قسه را ادامه دهند وبنده ناچارم برای برائت خویش شعری را به مخالفان چاقو کشی پیشکش نمایم امیدوارم که چاقو کشان از ما نرنجند
اهای من یک لات چاقو کشم/ که به لطف این چاقو خوشم
هر مخالفی را که بخوام می‌کشم/ضامندارم را به صورتش می‌کشم
گفتم که لات چاقو ک‌ش هستم/دمکراسی را به شرط چاقو میپرستم
به لطف چاقو دهن همه را بستم/از این چاقوکشان خویش مسرور و مستم
ممممممممممممم مچه
مسترفان
دمکراسی به شرط چاقو بهترین تعریف برای این باند مافیائی می‌باشد
سردسته مسترفان ،در این اواخر هر بار دهنش را باز کرده کار را خرابتر کرده است .گویند، پسته‌ی بی مغز چون لب گشاید رسوا شود.
دوستانش به کردی می‌گویند ساکت کاک مسهفان قسه ده‌کا من می‌گویم بهتر است فسه بکا تا قسه بکا یعنی صحبت بکند چون فسه صدا ندارد و تنها بو یش را می‌شود فهمید و در نتیجه برای منشیهای او راحتتر است تا آنرا به گردن دیگران مثلآ تیمورانداخته و مسهفان را باز نجات دهند
دوستان من از راهنمائی این باند شرمنده هستم بگذار همان قسه را ادامه دهند وبنده ناچارم برای برائت خویش شعری را به مخالفان چاقو کشی پیشکش نمایم امیدوارم که چاقو کشان از ما نرنجند
اهای من یک لات چاقو کشم/ که به لطف این چاقو خوشم
هر مخالفی را که بخوام می‌کشم/ضامندارم را به صورتش می‌کشم
گفتم که لات چاقو ک‌ش هستم/دمکراسی را به شرط چاقو میپرستم
به لطف چاقو دهن همه را بستم/از این چاقوکشان خویش مسرور و مستم
ممممممممممممم مچه
Post a Comment